Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 03:50

مەکتەبی سیاسی پارتی: ئومێدەوارین ساڵی 2020، ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و بەختەوەری بێت

پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی لە کوردستانیانی خۆشەویست لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەین و، پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم کادیر و ئەندامانی دڵسۆزی پارتیمان دەكەین، هیوادارین ساڵی تازە، ساڵی دەستكەوتی زیاتر و بەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواكانی گەلەكەمان بێت.

هەلومەرج و بارودۆخی هەستیاری عیراق و ناوچەكە وا دەخوازێ و ئەركی سەرشانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانە هەوڵی زیاتر بدەین بۆ پتەوكردنی یەكڕیزیی و هەماهەنگی و یەكدەنگیی تا بە هەموو لایەك بتوانین رەوشی ئارام و سەقامگیریی ھەرێم و دەسكەوتەكانمان بپارێزین و هەنگاوی زیاتر بەرەو پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بنێین.
 
جارێكی دیكە و  بۆ ساڵی نوێ، جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر چەسپاندنی پرەنسیپە راستەقینەكانی هاوپەیمانیەتی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و  ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و گیانی لێبووردەیی لە نێوان گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكاندا.

ئومێدەوارین ساڵی 2020 ، ساڵێكی پڕ ئاسوودەیی و بەختەوەری و ساڵی گەیشتنمان بێت بە ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانی گەلی کوردستان..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
2019/12/31

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.