Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 10:19

دۆناڵد ترەمپ پەیامێک ئاراستەی گەلی عیراق ده‌کات

ترەمپ: كاتی ئەوەیە ڕێگری بكەن لە هەژموونی ئێران
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی گەلی عیراق كردو لە توتێكدا ترەمپ  رایگه‌یاند" بە ملیۆنان كەسی عێراقی دەڵێم ئیتر كاتی ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئەوانەی بەدوای ئازادی ده‌گه‌رێن.

ترەمپ دەشڵێت " كاتی ئەوەیە ڕێگری بكەن لە هەژموونی ئێران بەسەر وڵاتەكەتانەوە".

پاش ئەوەی ئەمریكا لە وەڵامی هێرشەكانی ماوەی رابردوو بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی، بارەگای حزبوڵڵای لە قائیم بۆردومانكرد و تێدا زیاد لە 20 كەس كوژرا و 50 بریندار بوو، وەك ناڕەزایەتییەك ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق.

لەسەر ئەو رووداوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە بە تەلەفۆن مایك پۆمپیۆوەزیری دەرەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی گفتوگۆی كردووە و رایگەیاندووە كە پارێزگاری لە كارمەندان و هاووڵاتیانیان دەكەن لە عیراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.