له‌تۆڵه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، پێویسته ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئیِران له ئێران بداته‌وه.
نیوت جێنگریش، سه‌رۆكی پیچشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا داوا ده‌كات وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، تاران بۆردومان بكرێت.
جێنگریش، له توێتێكدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه نووسیویه‌تی: پێویسته ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئیِران له ئێران بداته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویسته راوه‌دووی دڵی دوژمن بده‌ین و وایان لێ بكه‌ین باجی گه‌وره بده‌ن.
شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی گوتی : ئایا من جه‌نگم ده‌وێت؟ نه‌خێر. ئاشتیم ده‌وێت، حه‌زم له ئاشتییه، ئێرانیش ده‌بێت زیاتر له هه‌ركه‌سێك ئاشتی بوێت، بۆیه نابینم ئه‌وه رووبدات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.