مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند: وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشەکانی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق، هاوكات بۆ پاراستنی کارمەندان و سەربازەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزەکانیان له ئامادەباشی تەواودان بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند رۆژی داهاتوودا حهوت سهد و پهنجا سەرباز رەوانەی ناوچەکە دەکەی.
مارك ئیسپەر ههروهها دووپاتیکردەوە كه بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێویستە لەسەر عێراق دیپلۆماتکار و هاووڵاتیانی ئەمەریکا بپارێزێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.