سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه پێشبینی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ناكه‌ن و شه‌ڕیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ناوێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی فلۆریدای وڵاته‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ بكات و پێشبینی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ناكات.
دوای هێرشی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و سوتاندنی به‌شێك له باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی توندی دژ به ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران زیانی گیانی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا باجێكی سه‌خت ده‌دات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.