Erbil 38°C دووشەممە 03 شوبات 07:46

ئێران ...چالاکوانێکى سیاسی کورد حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا

ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بوو
کوردستان TV
100%


  رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، چالاکوانێكی سیاسی کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و کەسێکی دیکەش حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو  حوکمی سێدارەی ”هۆشمەند عەلیپوور“ چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشت و حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی ”محەمەد ئوستاد قادر“ خەڵکی سەقز بە پارێزەر و بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرا

راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو دوو چالاکە سیاسییە رۆژی 31 ى 12 ى 2019  لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە دادگایی کرابوون.

بنەماڵەی هۆشمەند عەلیپوور بەیاننامەیەکیان لەوبارەوە بڵاو کردووەتەوە و کۆپییەکیان بۆ هەنگاو ناردووە کە هەواڵی سەپامندنی حوکمی سێدارە بە سەر ناوبراودا پشتڕاست دەکەنەوە.

محەمەد ئوستاد قادر و هۆشمەند عەلی پوور کە ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بوون، ڕۆژی هەینی 12 ی گەلاوێژی 2718  ( 3ی ئاگۆستی 2018) لەلایەن هیزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و شەوی 16 ی گەلاوێژ و تەنیا دوای 4 ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان  دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو کەسەلە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.

هەنگاوئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌م دوو بەندکراوە بە توندترین شێوە ئەشکەنجە کراوە و داوایان لێ کراوە کە ناوی هاوڕێکانی خۆیان ئاشکرا بکەن.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.