بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 1 ى 1ى 2020 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە نمەباران دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانى سلێمانی و دھۆك 15 پله‌ی سیلیزی ، لەپارێزگای كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان بڵاویشى كردهوهتهوه كه سبه‌ى پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت.



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.