دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئهمریكاو گرت و ره‌تی كرده‌وه له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق خه‌ریكی یاریكردنی گۆڵف بووبێت.
تره‌مپ له تویتێكدا له تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌واڵه درۆیینه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌مڕۆ من خه‌ریكی یاری گۆڵف بووم، نه‌خێر من شتی وام نه‌كردووه، به‌ڵكو له چه‌ند شوێنێك دیدارم هه‌بووه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و دۆخه بم كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا تووشی ببوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.