Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 01:15

مووچه‌ی خانه‌نشینی پله‌ باڵاکان له‌ لیوا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ که‌م ده‌کرێته‌وه‌

مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌م ناكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئێمه‌ ڕاپۆرتی خۆمان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ته‌واو كردووه‌ و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌م ناكرێته‌وه‌. ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینیی پله‌ باڵاكان له‌ پله‌ی لیوا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ چه‌ند مه‌رجێك.


سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌عید هه‌ركی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند ، دوای میوانداریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییەوە ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده‌ كرد و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانمان كردووه‌ و پڕۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تەوە زۆر باش ئاماده‌ كراوه‌ و تێبینیی وامان له‌سه‌ری نه‌بوو، چونكه‌ زۆری دادپه‌روه‌ری تێدایه‌، بۆیه‌ هیچ گۆڕانكاریمان تێدا نه‌كرد.

 ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌و پڕۆژه‌یەدا مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌م ناكرێته‌وه‌، ته‌نیا مووچه‌ پله‌ باڵاكان كه‌ له ‌پله‌ی لیوا بۆ سه‌ره‌وەن،‌ مووچه‌یان كه‌م ده‌كرێتەوە، ئه‌ویش به‌ چه‌ند مه‌رجێك، ئه‌وانەی به ‌نایاسایی خانه‌نشین كرابن، یاخود خزمه‌تیان وه‌كو پێویست نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌، چونكه‌ پڕۆژه‌كە تایبه‌ته‌ به‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.