Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 11:57

لایه‌نگرانى حەشدی شەعبی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانەی ئەمریکا کشانه‌وه‌

وەک رێزگرتن لە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق
کوردستان TV
100%


حەشدی شه‌عبی بە فەرمی داوای لە لایەنگرانی کرد لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له‌ به‌غدا، هاوكات وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، پەیامی خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەیشتووەو ئیتر کاتی ئەوەیە بە سەلامەتی بکشێنەوە.  

خۆپیشاندەران و لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له‌ به‌غدا کشانەوە، حەشدی شه‌عبی بە فەرمی داوای لە لایەنگرانی کرد گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵن.

دەستەى حەشدى شەعبى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی داوای له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كرد بەپەلە له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا بكشێنه‌وه‌و ڕێز له‌بڕیاری حكومه‌تی عێراق بگرن و شكۆی ده‌وڵه‌ت بپارێزن.

لە بەیاننامەكه‌ هاتووه‌، بانگەوازێکدا، داوای لە سەرجەم لایەنگران و ئەندامانی کرد
بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ بکەن و لەناوچەکە بکشێنەوە، وەک رێزگرتن لە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق و پاراستنی سەروەری دەوڵەت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دێت ئەمڕۆ چوارشەممە 1 ی 1ی 2020 محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، پەیامی خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەیشتووەو ئیتر کاتی ئەوەیە بە سەلامەتی بکشێنەوە.

محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لە تویتێکیدا لە تۆڕی تویتەر نوسیویەتی،  پاراستنی گیانی دیبلۆماسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان و کارمەندانی باڵیۆزخانەکان بەرپرسیارێتی حکومەتی عیراقە کە لە پەیاننامەی جنێف-دا بەڵێنیداوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.