Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:40

ئەمەریکا کاروانێکی دیکه‌ی هاوکاری سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌نێته‌ شەڕڤانان

وەک پاڵپشتییەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
کوردستان TV
#12
100%


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ئەمەریکا (130) بارهەڵگر چەک و کەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی حەسەکە و قامیشلۆ و دێرەزور دەکات .

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/1 (130) بارهەڵگر چەک و ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازیی گەیشتوەتە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا وەک پاڵپشتییەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ده‌شڵێت: هاوكارییه‌كان پێكهاتوون له‌ ئۆتۆمبێلی هامه‌ر و تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی سه‌ربازی و به‌شێكیان ره‌وانه‌ی قامشلۆ و به‌شێكی دیكه‌شیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌ و دێرزوور كراون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.