لیندسی گراهام دهڵێت، شانازی بە هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا دەکات، لەبەرامبەر رووداوی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، کە لهوبارهیهوه پەیامی هۆشداری ئاڕاستەی حکومەتی ئێران کردووه.
لیبدسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، شانازی دەکەم بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە وەستانهوه بهرانبهر مەترسیەکانی سووتانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و رێگەی نەدا بەغدا ببێت بە بنغازیای دووەم.
11ی ئەیلوولی ساڵی 2012 لەسەردەمی دەسەڵاتی باراک ئۆباما، کاتێک ھێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بنغازی، کریستۆڤەر ستیڤنس، باڵیۆزی ئەوکاتەی ئەمریکا کوژرا.
گراهام هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئامانجەکانتان بکەن، ئەو دەوڵەتەی داهاتەکەی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت دەبێت زۆر هۆشیاربێت لەمامەڵەکانیدا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو کارانەیان هەڵبگرێت.
ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی هەریەک لە دەسەڵاتدارانی واشنتۆن و بەغدا کرد و وتی، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هەردوولا دڵنیاببنەوە پەیوەندیەکی باش لەنێوان واشنتۆن و بەغدا هەیە، کە شایستەی پارێزگاری لێکردنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.