Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 11:56

داوا لە ئەندامانی کۆنگرێس دەکرێت سەردانی عێراق نەکەن

بەڵێندەرێکی ئەمریکی له‌ كه‌ركوك کوژراوه‌ و چوار سەربازیش برینداربوون
کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەهۆی ناله‌بارى ره‌وشى ئێستای عێراق و رووداوەکانی بەردەم باڵیۆزخانەکەی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، داوا لە ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق و سووریا نەکەن. 
 
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وتیشى" بەرپرسانی حکومەت و ئەندامانی کۆنگرێس رێگەیان پێنادرێت تاوەکو 15ی کانوونی دووەم سەردانی عێراق و سووریا بکەن. 
  
تێزانین لە ئێوارەی رۆژی هەینی 27-12-2019 چەند مووشەکێک لە سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک کەوتنەوە، بەگوتەی بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش لە هێرشەکەدا بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و چوار سەربازیشیان برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.