فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، ئاسایشی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان به ته‌واوی دابین كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندییه‌كانی عێراق به پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له خاكی عێراقدا، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رایسپاردین به پاراستن و پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی كارمه‌ندانی و داواشی له خۆپیشانده‌ران كرد، بكشێنه‌وه و په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشت و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئاسایشی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌یان به ته‌واوی دابین كردووه.
ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی "حه‌شدی شه‌عبی"، كه له دوێنێوه چووبوونه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له "ناوچه‌ی سه‌وز"ی به‌غدا پاشه‌كشه‌یان كرد و وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی رێبه‌رانی حه‌شدیان دایه‌وه.
دوێنێش هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داوایان له به‌رپرسانی باڵای عێراق كرد، باڵیۆزخانه‌كه‌یان بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.