Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:53

ئه‌مه‌ریکا واده‌ی واژووکردنی ڕێککه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین ئاشکرا کرد

له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ واژوو ده‌كرێت
چین و ئه‌مه‌ریكا
کوردستان TV
#8
100%

شوێن و كاتی واژووكردنی رێككەوتننامەی بازرگانیی نێوان چین و ئەمەریكا راگەیەنرا و ئەم رێككەوتنەش بە یەكەم گرنگترین رێككەوتنی بازرگانی دێت كە لە ساڵی دووهه‌زار و بیست لە نێوان دوو وڵاتی زلهێز واژوو دەكرێت. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا خۆی كاتی واژووكردنی رێككەوتننامەكەی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی، پازده‌ی ئەم مانگە لە واشنتن چین و ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی رێككەوتننامەكەیان واژوو دەكەن. رێككەوتننامەی دووەم پێویستی بە دانوستانی زیاتر لە نێوان ئەم دوو وڵاتە هەیە و بڕیارە لە پەكینی پایتەختی چین واژوو بكرێت. هەردوو وڵات لەسەر كۆمەڵیك پرسی بازرگانی و باج و رسوومات بە رێككەوتن گەیشتوون. چین بەڵێنی داوە بە قەبارەی چل تا په‌نجا ملیار دۆلار بەرهەمی كشتوكاڵی لە ئەمەریكا بكڕێت و لە بەرانبەردا ئەمەریكاش باجی زیاتر بەسەر بەرهەمەكانی چین ناسەپێنێت و لەو سیاسەتەی گرتوویەتە بەر پاشەكشە دەكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.