بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌پارێزگای هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانى سلێمانی و دھۆك 11 پله‌ی سیلیزی و له‌پارێزگای كه‌ركوكیش بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى هه‌ینى ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.