له هه‌فته‌ی بیستویهكهمی خولی ئینگلته‌راو له یاری لوتكه‌دا، یانه‌ی ئارسناڵ میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی كرد، له ئه‌نجامدا ئارسناڵ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی یانه لهندهیهكه بوو به‌سه‌رپه‌رشتی میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی
یاریزانانی گانارز هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی هه‌شتدا، هێرشبه‌ری كۆت دیڤواری نیۆلاس پێپێ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ تیپی تۆپچیه‌كان تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌و له به‌رده‌وامی هێرش و فشاره‌كانی ئارسناڵ بۆ سه‌ر گۆڵی مان یونایتد‌و له خوله‌كی چلودوودا
به‌رگریكاری یۆنانی سۆكراتیس پاپاستاتۆ پۆلۆس سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی
به‌م بردنه‌وه كۆی خاڵه‌كانی ئارسناڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مانچسته‌ریونایتدیش به سیی و یه‌ك خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.