له‌یاری كۆتایی جامی ئیمپراتۆری ژاپۆن یانه‌ی ڤیسل كوبی به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كاشیما ئهنتلهرز تۆماركرد
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌گه‌رم و گوریه‌وه ده‌ستیان به‌یاریكرد، تا له‌خوله‌كی هه‌ژده یانه‌ی ڤیسل كوبی به‌سوود وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌تێك له‌رێی یاریزان تۆریاكی فۆجیمۆتۆ گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد
هه‌وڵه‌كانی ئه‌و یانه‌یه بۆ سه‌ر گۆلی میوان به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی سی و هه‌شت هه‌مان یاریزان تۆریاكی فۆجیمۆتۆ گۆلی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڤیسل كوبی بوو، له‌گێمی دووه‌م تیپی میوان ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخسته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون و یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی ڤیسل كوبی به‌كۆتاهات
به‌مجۆره یانه‌ی ڤیسل كوبی به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌ندریا ئه‌نێستای ئیسپانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوو بووه براوه‌ی نازناوی جامی ئیمپراتۆری ژاپۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.