دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، هێزی په‌ڕه‌شووتوانانی سه‌ر به سوپای ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت براگ له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌ره‌و عێراق به‌رێكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بپارێزن.
شایانی باسه رۆژی سێشه‌ممه به‌سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌دژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا له عێراق و سوریا هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.