Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:54

یەک لەسەر 12ی بودجە خەرج دەکرێت وناردنی مووچەی هەرێم وەکو ساڵی ڕابردوو بەردەوام دەبێت

تاوەكو بودجەی نوێ پەسەند دەكرێت
کوردستان TV
100%

 ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت ،  دوای ئەوەی نەتواندرا بودجە پەسەند بكرێت، دەست بە خەرجكردنی یەك لەسەر 12ی بودجە دەكرێت و، ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستانیش وەكو ساڵی ڕابردوو بەردەوام دەبێت تاوەكو بودجەی نوێ پەسەند دەكرێت.

جەمال كۆچەر، به‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند  بودجە دوو بەشە، بەشێكی تایبەتە بە مووچە و خەرجیی رۆژانە و بەشێكی دیكەشی پەیوەندی بە پڕۆژەی وەبەرهێنانەوە هەیە، بۆیە بە هۆی پەسەندنەكردنی بودجەی ئەمساڵ، تەنها مووچەی فەرمانبەران و خەرجیی رۆژانە خەرج دەكرێت و ئەوەی پەیوەندی بە وەبەرهێنانەوە هەیە، ئەو پارەیە بۆ سندووقی دەوڵەت دەگەڕێتەوە تا بودجە پەسەند دەكرێت، بۆیە تا بودجە پەسەند دەكرێت، یەك لەسەر 12 خەرج دەكرێت.

 ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ،  مووچەی هەرێمی كوردستان چۆن ساڵی ڕابردوو هاتووە، بەو شێوەیە ئەمساڵیش تاوەكو پڕۆژەیاسای بودجەی نوێ پەسەند دەكرێت، بەردەوام دەبێت و مانگانە 454 ملیاردینار دێت، ئەمەش لە چوار چێوەی ئەو بودجەیە خەرج دەكرێت، كە یەك لەسەر 12ی بودجەی عێراقە.

جەمال كۆچەر ئه‌ندامی دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  چوار حاڵەت هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجە یەكلا بكرێتەوە، ئەوانیش عادل عەبدولمەهدی بمێنێتەوە تا هەڵبژاردن دەكرێت و بودجە رەوانە ناكرێت تا ئەوكات، حاڵەتی دووەمیش ئەگەر سەرۆكوەزیران نەما، سەرۆكوەزیرانی نوێ بێت ئەویش ببێتە حكوومەتی كاربەڕێكەر و بودجە رەوانە نەكرێت و یەك لەسەر 12خەرج بكرێت، یاخود حكوومەت یاخود بودجەیەكی نوێ دابنێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت، یاخود حكوومەتی نوێ هەمان ئەو بودجەیەی ئێستا ئامادە كراوە، هەر ئەوە رەوانە بكەن، بەڵام ئەگەری دوو حاڵەت زۆر بەهێزە، ئەوانیش بریتین لەوەی یان یەك لەسەر 12خەرج بكرێت، یاخود بودجەی ئێستا رەوانە بكرێت، ئەمەش لە بەرژەوەندیی كورددایە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.