Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 08:48

چۆن ده‌زانی تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی بوویت؟

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بزانه‌
کوردستان TV
100%

ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپاراستن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی (H1N1).

چۆن ده‌زانی تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا بوویت؟

ئه‌گه‌ر تووشی تا هاتی، یان هه‌ندێك جار له‌رزیشی له‌گه‌ڵ دا بوو، هه‌ستت به‌ بێهێزی و ماندووبوون و ژانه‌سه‌ر و ئازاری ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ت كرد، یان كۆكه‌ و په‌سیوت هه‌بوو، ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزان.

ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا چۆن بڵاو ده‌بێته‌وه‌؟

به‌ پریشكی كۆكین و پژمین و گفتوگۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ژوورێكی داخراو به‌و پریشك و گه‌ردانه‌ی كۆكین و پژمین كه‌ له‌ناو هه‌وادا هه‌ن بڵاوده‌بێته‌وه‌.

یان به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌لی تایبه‌تی كه‌سێك نه‌خۆش وه‌كو په‌رداخ و كه‌وچك وكه‌ره‌سته‌ی یاریكردن.

په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا چیه‌؟

چۆن به‌ره‌نگاری بیبنه‌وه‌                                    

په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا نه‌خۆشیه‌كی تووشی  كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌بێت  له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌رێگه‌ی كۆكه‌و پژمه‌ .په‌له‌وه‌رو ئاژه‌لیش تووشی ئه‌م په‌تایه‌ ده‌بن له‌كاتێكدا بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌رێگه‌ی ناراسته‌وخۆ مه‌ترسی دروست ده‌كات وه‌ك ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌ر – ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز.

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی

-تا 

- كۆكه‌   

- هه‌وكردنی گه‌روو  

- ئاو به‌لوتدا هاتنه‌ خواروه‌    

 - ئازاری له‌ش

-سه‌رئێشه‌ -هیلاكی  

- له‌رز    

-دڵتێكهه‌ڵاتن  

 -سكچوون  

 -  رشانه‌وه‌

نیشانه‌ مه‌ترسیه‌كانی له‌ منداڵدا

هه‌ناسه‌دانی خێرا

شین بوونه‌وه‌ی پێست

نه‌خواردنی شیرو خواردن

خه‌به‌ری نابێته‌وه‌

تێكچوونی باری ته‌ندروستی منداڵ

نیشانه‌ی په‌تاكه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر وه‌ڵامی هه‌یه‌ پاشان توندو به‌ هێز

تا و په‌ڵه‌ی سه‌ر له‌ش

نیشانه‌ مه‌ترسی داره‌كانی له‌ گه‌وره‌دا

گرانی هه‌ناسه‌دان و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی

ئازار وهه‌ستكردن به‌ توندی له‌سه‌ر سنگ و سك

سه‌ره‌ سوڕه‌ی كوت و پر

رشانه‌وه‌ی توند یان به‌رده‌وام

تێكچوونی هۆش

چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نفلوه‌نزا به‌ دوور بیت

پاراستنی ته‌ندروستی گشتی

باش خه‌وتن

وه‌رزش كردن

كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌ ده‌رونییه‌كان

خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی زۆر

خواردنی ته‌ندروست

دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌سانی تووش بوو

نابێت به‌ بێ ده‌ستكێش ده‌ست بۆ ده‌م و لوت ببردرێت

چۆن خۆت و كه‌سانی تر ده‌پارێزیت؟

لوت و ده‌مت دابپۆشه‌ له‌ كاتی كۆكه‌و پژمه‌و به‌ ده‌سته‌سری پاك و پاشان فرێی بده‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌ .

كه‌ تووش بویت له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ مه‌رۆره‌ سه‌ر كار و قوتابخانه‌ بۆ تووشنه‌كردنی كه‌سانی تر

له‌ شوێنی قه‌ره‌بالغ خۆت بپارێزه‌

خۆت بپارێزه‌ له‌ باوه‌ش پیاكردن و ماچ كردن

گرنگترین شت ده‌سته‌كانت به‌به‌رده‌وامی بشۆ

ده‌ستمان ئه‌شۆین پێش:-

به‌ركه‌وتنی ده‌ستمان به‌ده‌م له‌كات  :

- خواردن

- خواردنه‌وه‌

- ششتنی ددان

هاوكاری كه‌سی تووش بوو

ده‌ست شۆردن دوای  :

ده‌رچوون له‌ ته‌والێت

گۆرینی دایبی منداڵ

ده‌ستلێدان یان به‌ركه‌وتنی

- ده‌سكی ده‌رگا

- مێزی نان خواردن

- كورسی مه‌كته‌ب

- به‌كار هێنانی كه‌ل و په‌له‌ هاو به‌شه‌ كان

- پاككردنه‌وه‌ی لوت

چۆنیه‌تی ده‌ست شۆردن

* ده‌ستمان ته‌ر ئه‌كه‌ین به‌ ئاوی شله‌ تێن

* برێكی باش شامپۆی لێده‌ده‌ین

* بۆ ماوه‌ی باش ده‌ستمان هه‌ڵئه‌ گوڵفین

* به‌باشی به‌ ئاو ده‌یشۆین

* ده‌ستمان وشك ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌ سڕی خاوێن

*پاشان ده‌سته‌ سری خاوێن به‌ كار ده‌هێنین بۆ بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌لوعه‌كه‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌  

 ئه‌توانین جێلی پاكژكه‌ره‌وه‌ به‌ كار بهێنین

هه‌ندێك راستی له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌

ئه‌و ماوه‌یه‌ چه‌نده‌ كه‌ نه‌خۆش به‌ تووشكه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت؟

- هه‌موو ماوه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن  

- حه‌وت رۆژ دوای تووش بوون   

- منداڵ تووش كه‌ر ده‌بن بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر

ئه‌و رووانه‌ ی زیاتر گوازه‌ره‌وه‌ ده‌بن له‌كاتی پیسبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌

ده‌سكی ده‌رگا

مێز

كورسی قوتابخانه‌

كه‌ل و په‌له‌ هاوبه‌شه‌كانی قوتابخانه‌

كه‌ل  په‌لی نوسینگه‌كان

شوێنی كاركردن

كۆنترۆل, ته‌له‌فۆن

  مۆبایل

جۆره‌كانی تری ئه‌نفلوه‌نزا

ئه‌م نه‌خۆشیه‌ چۆن ده‌گوازرێته‌وه‌  ؟

ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز H1N1

له‌ به‌رازه‌وه‌ بۆ مرڤ له‌رێگه‌ی  گه‌وڕی ئاژه‌ڵه‌وه‌ و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵه‌كه‌، وه‌ هه‌ڵمژینی هه‌وای شوێنی ژینگه‌ی هه‌ناسه‌و كۆكه‌ی ئاژه‌ڵكه‌ یان ده‌ست لێدانی ده‌م و لوتی ئاژه‌ڵه‌كه‌ .

ئه‌نفله‌وه‌نزای په‌له‌وه‌رH5N1      

* له‌رێگه‌ی ده‌ردراوه‌كانی لووت وده‌م و چاوو

 وه‌ پاشماوه‌و پیسایی په‌له‌وه‌ری تووش بوو.

خۆپاراستن

جیاكردنه‌وه‌ی گۆشتی كاڵ له‌ خواردنی تر.

هه‌مان ته‌خته‌و هه‌مان چه‌قۆ بۆ له‌ت كردنی گۆشت و ئه‌وانی تر به‌كار مه‌هێنه‌ وه‌ قاپ و كه‌لو په‌له‌كانی جیا بكه‌ره‌وه‌ .

كه‌ده‌ستت له‌ گۆشتی كاڵدا ئه‌بێت ده‌سته‌كانت جوان بشۆیت ئه‌وجا ده‌ست له‌ خواردنی تر بده‌یت .

هێلكه‌ ده‌بێت باش بكوڵێندرێت یان باش سور بكرێته‌وه‌ ئه‌وجا بخورێت

پێوسته‌ به‌رده‌وام ده‌سته‌كامان بشۆین به‌ تایبه‌ت كاتی ده‌ست لیدانی مریشك و كه‌له‌په‌لی ئاماده‌كردن و هێلكه‌و مریشكی تواوه‌ پاشان باش شتنه‌وه‌ی روو كه‌ وپه‌له‌ به‌كار هاتوه‌كان

رێگاكانی تووش بوون به‌ ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌ر

به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ به‌ په‌له‌وه‌ری تووشبوویان خۆل و پاشماوه‌ی په‌له‌وه‌ر وه‌ جل و به‌رگ و پێلاوو كه‌لو په‌لی كریكاره‌كان

هه‌لمژینی وورده‌ تۆزی پیسایی په‌له‌وه‌ری توش بوو .

له‌ رێگه‌ی په‌له‌وه‌ره‌ كۆچكردوه‌كانه‌وه‌ وه‌ك (مراوی و په‌له‌وه‌ری كه‌ناراوه‌كان وه‌ ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ی له‌ ئاودا مه‌له‌ ده‌كه‌ن )

بڵاو ده‌بێته‌وه‌ له‌رێگه‌ی په‌له‌وه‌رێكی تووش بوو به‌ په‌له‌وه‌رێكی ساغ پاشان ناراسته‌وخۆ بۆ مرۆڤ به‌و رێگانه‌ی سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد.

 ئاماده‌كردنی

خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا

1. دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ شوێنی ئاپۆره‌ و قه‌ره‌بالغی، ئه‌گه‌ر ناچاربووی بچیته‌ ئه‌و شوێنانه‌، ئه‌وا باشتره‌ ده‌مامكی پزیشكی به‌كاربهێنی.

2. ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای هه‌بێت، باشتر وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ تا ده‌توانێن له‌ماڵه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و پشوو بدات، ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر نه‌بێت نه‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌گه‌ر هاتوو چووه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ده‌م و لووتی به‌ جوانی دا بپۆشێت یان ده‌مامكی پزیشكی به‌كار بهێنێت بۆئه‌وه‌ی هاورێكانیشی تووش نه‌كات.

3. ده‌بێت نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا له‌ كاتی پژمین و كۆكین ده‌م و لوتی به‌ ده‌سته‌سڕ دابپۆشێت، ده‌ستی به‌ ئاو و سابوون بشوات، یان جێلی ئه‌لكهول بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ ده‌ستی به‌كاربهێنێت.

4. هاندانی خه‌ڵك بۆ ده‌ست شووشتن به‌به‌رده‌وامی و به‌كارهێنانی ئاو و سابوون یان به‌كارهێنانی جێلی ئه‌لكهول بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ پێشنان خواردن و خواردنه‌و و دوای چوونه‌ سه‌رئاو و یان له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

5. ئه‌گه‌ر ده‌ستت له‌ هه‌ر روویه‌ك دا، نابێ ده‌ستت له‌ لووت و ده‌م و چاوت بده‌یت.

6. تا بكرێت خۆتان دوور بگرن له‌ رامووسان و ماچكردنی یه‌كتر.

7. دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان، به‌رگریت به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا زیاد ده‌كات.

8. بایه‌خ به‌ هه‌وا گۆڕكێ بده‌ له‌ ژوره‌كه‌ت، جارجاره‌ په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌ت بكه‌وه‌.

9. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت تووشی په‌سیو یان ئه‌نفله‌وه‌نزا هات، سه‌ردانی ماڵان مه‌كه‌، چونكه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ختتر ده‌بێت و مه‌ترسیداره‌.

10. كه‌ل و په‌لی تایبه‌ت به‌ خۆت به‌كاربهێنه‌ وه‌كو جل و په‌رداخ و كه‌وچك.

11. له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتن، هه‌وڵ بده‌ پتر شله‌مه‌نی گه‌رم بخۆیته‌وه‌.

12. بۆخۆپاراستن كله‌ نه‌خۆشی سه‌رما و ئه‌نفله‌وه‌نزا، پێویسته‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگ بخۆێت كه‌ پر بێت له‌ ڤیتامینه‌كان وه‌كو سه‌وزه‌ و میوه‌.

چۆن بتوانین خۆمان له‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز بپارێزێن ؟

١.به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا كه‌ به‌كاردێت بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی ، ئه‌م ڤاكسینه‌ ده‌توانێت بۆ ئه‌نفلۆنزای به‌رزایش به‌كاربێت .

 

٢.مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بوو پێویسته‌ ٢٤ كاتژمێر دوای نه‌مانی تا له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ .

 

٣.شۆردنی ده‌سته‌كان به‌ به‌رده‌وامی و به‌ شێوه‌ی زانستی ، ئه‌گه‌ر ئاو و سابوون بوو پێویسته‌ ده‌ست بشۆردرێت ، ئه‌گه‌ریش نه‌بوو ئه‌كریت به‌ جیلی ئه‌لكحولی ده‌ست پاكه‌ره‌وه‌ ده‌سته‌كان پاك بكرێنه‌وه‌ .

 

٤.داپۆشینی ده‌م و لووت له‌ كاتی پژمه‌ و كۆكه‌دا ، ده‌كرێت ماسكی ده‌مو و چاو یان كلینكس به‌كاربهێنێت ، یان له‌و كاته‌دا ئانیشكت به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپه‌ ورده‌كان نه‌چنه‌ ناو هه‌واوه‌ .

 

٥. دوركه‌تنه‌وه‌ له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغی ، له‌و شوێنانه‌ خۆتان به‌دووربگرن كه‌ نه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ زۆر ده‌كات ، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان كه‌متره‌ له‌ ٥ ساڵ یان گه‌وره‌تره‌ لا ٦٥ ساڵ ، ژنانی دووگیان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ وه‌ك ڕه‌بو یان نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی تر .

سه‌رچاوه‌/  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.