Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 17:53

ناوی وڵاتێکی دێرینی ئه‌وروپی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان سڕایه‌وه‌

بۆ داماڵینی ئه‌و ناوبانگه‌ خراپه‌ی كه‌ هه‌یبوو
کوردستان TV
100%

وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ناوی وڵاته‌كه‌ی بوو، هۆكاری ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ ناوی وڵاته‌كه‌ی داماڵینی ئه‌و ناوبانگه‌ خراپه‌ بوو كه‌ ده‌گوترا " هۆڵه‌ندا شوێنی له‌شفرۆش و مه‌مله‌كه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌".

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێی 2020ـ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ناوی هۆڵه‌ندای له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان سڕییه‌وه‌، به‌مه‌ش  ئه‌و وڵاته‌ دێرینه‌ی ئه‌وروپا به‌فه‌رمی ناوی له‌نێو ناوی وڵاتانی جیهاندا نه‌ما.

به‌گوێره‌ی رادیۆی NOS، له‌ئێستاوه‌ ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی و زانكۆكان و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناوی "نێزه‌رلاند" (زه‌ویی نزمایی) له‌بری هۆڵه‌ندا به‌كاربێنن.

به‌م هه‌نگاوه‌ش حكوومه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌توانێ له‌و وێنه‌ كۆنه‌ی كه‌ هۆڵه‌ندای به‌ شوێنی مادده‌ هۆشبه‌ركان و له‌شفرۆشی‌ ده‌به‌سته‌وه‌ رزگار بكات.

هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م بڕیاره‌ دابه‌شكردنی جووڵه‌ی گه‌شتیاری رێك ده‌خاته‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی گه‌شتیارانی بیانی له‌ئێستادا سه‌ردانی هۆڵه‌ندای مێژوویی واتا (ئه‌مستردام و هارلم و لاهای – باره‌گای داگای نێوده‌وڵه‌تی) ده‌كه‌ن و ئه‌و شارانه‌ش ناتوانن ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ گه‌شتیاران له‌خۆبگرن.

شایانی باسه‌ بڕی تێچووی گۆڕینی ناوی ئه‌و وڵاته‌ نزیكه‌ی 200 هه‌زار یۆرۆی تێده‌چێ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.