براین هۆك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئێران، رژێمی ئێرانی له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا تۆمه‌تبار كرد.
هۆك له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن گوتی: هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌به‌غدا ته‌كتیكێكی ئێرانییه‌و 40 ساڵ به‌ر له ئێستا تاقیكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه له‌عێراقن، به بانگهێشتی ئه‌و وڵاته هاتوون و هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش به‌رپرسه له‌پاراستنیان.
براین روونشیكرده‌وه كه بنكه سه‌ربازییه‌كان له‌ماوه‌ی مانگێكدا 12 جار هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، بۆیه دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی كردووه رێوشوێن بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان بگیرێنه‌به‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.