پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک نەخۆشخانەی شاری هەولێر بەسەردەکاتەوە و بڕیاری تەرخانکردنی 100 ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی فریاکەوتنەکانی شارەکە دەدات و لەبارەی ئەنفلەوەنزای وەرزیشەوە سەرجەم نەخۆشخانەکانە گشتی و تایبەتەکان بۆ کاری پێویست ڕادەسپێرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە" بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و گرفت و کەموکوڕییەکانیان، ئەمڕۆ 2020.1.2 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، سەردانی هەریەک لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان و نەخۆشخانەی نانەکەلی و بەشی ئەنفلۆنزای وەرزی لەنەخۆشخانەی کۆماری هەولێر کرد".
ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە لەسەردانەکەیدا کە هەر یەک لە هێمن قادر فهقێ جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر و د. دلۆڤان محهممهد فاتح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر بڕی 100 ملیۆن دیناری تەرخانکرد بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی فریاکەوتنەکانی هەولێر.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە لەسەرەتای سەردانەکەیدا د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر تەواوی بەش و هۆبە و هۆڵەکانی نەخۆشی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵانی بەسەر کردەوە و لەکەم و کوڕییەکانی کۆڵییەوە و ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیەکی تایبەت بە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان دەدرێت و لەو ماوەیەشدا بەشێکی گرنگی ئەو نەخۆشاخانەی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی منداڵان دەکرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" پاشان پارێزگاری هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی نانهكهلی کرد و له نزیكهوه له رهوشی نهخۆشخانهکەی کۆڵیەوە و یەکەکە یەکەی بەش و هۆبە و هۆڵی نەخۆشەکانی بەسەرکردەوە و سوپاسی ستافی بەڕیوەبەرایەتی و كارمهندان و پزیشكانی نهخۆشخانهکەی کرد لەبەرامبەر ئەو خزمهتەی پێشكهشی دهكهن، ئینجا پارێزگاری هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و پزیشکانی نەخۆشخانەکە بەشی ئەنفلۆنزای وەرزی لە نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر بەسەر کردەوە و لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کار و چارەسەرییەکانی نەخۆشانی ئەو بەشەی کۆڵییەوە، تاوەکو ئێستا 20 حاڵەتی ئەنفلۆنزای وەرزی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و ژمارەیەک لە تووشبووەکان چارەسەرکراون و بەشێکی دیکەشیان لە ژێر چاودێری پزیشکی ماونەتەوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەمیانەی سەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێری ڕاسپاردووە هەموو نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە نەخۆشخانە تایبەتەکانیشەوە ڕابسپێرن بۆ ئەوەی شوێنی تایبەت بەو نەخۆشییە دابین بکەن و جیایان بکەنەوە لە نەخۆشانی دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.