به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا به‌پشت به‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری، تیمێكی فیرقه‌ی 8 به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری لیوای 32، به‌رپرسێكى لۆجیستی رێكخراوى تیرۆرستی داعشیان له ئه‌نبار ده‌ستگیركردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق باسی لەوەشکردوە" ئه‌و تیرۆرسته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی مه‌ترسیدار و داواكراوی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌بووه، له‌ئێستاشدا به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سر له بیابانه‌كان و ناوچه سنورییه‌كانی ئه‌نباردا ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه تۆپباران كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.