مارك ئێسپەر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێران، هۆشداریش ده‌داته چه‌كداران و لایه‌نگرانی حزبوڵاى عێراقی، كه له ئه‌گه‌ری دووباره هێرشكردنه‌وه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
وەزیری دەرەی ئەمریکا ھۆشداری دا و وتى" میلیشیاکانی سەربە ئێران چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ ھێرش دەکەن و پەشیمان دەبنەوە ئەگەر بێت‌و جارێکی دیکە ھێرشبکەنە سەر به‌رژوه‌ندییه‌كانمان.
مارك ئێسپەر، لەبارەی ھێرشەکانی میلیشیاکانی حیزبوڵاوە بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئێران ھێرشەکان بەرێوەدەبات و پاڵپشتیشیان دەکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بلاك هوكی ئه‌مه‌ریكیش به چڕی له ئاسمانی به‌غدا ده‌خولێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.