قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا و له ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كه هێزی ئاسمانی و هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسیان ئه‌نجام داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگری به‌رپرسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
پێنتاگۆن له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌مه‌ریكا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا و پاراستنی تیمی دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریكی له عێراق قاسم سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌كانی دیحه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوشتووه، به‌و پێیه‌ی قاسم سوله‌یمانی و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی پیلانداڕێژه‌ری هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.