وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی وڵاته‌كه‌ی په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: كه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ سه‌رجه‌م كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و كرده‌وه سه‌ركێشییه له ئه‌ستۆ بگرێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و تیرۆره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی داوه و جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی كوشتووه، كارێكی گه‌مژانه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی كاریگه‌ر و شه‌ڕكه‌ر بووه دژی داعش و قاعیده و به‌ره‌ی نوسره و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی دیكه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كرده‌وه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی وڵاته‌كه‌ی په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و ئه‌مه‌ریكاش ده‌بێ سه‌رجه‌م كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و كرده‌وه سه‌ركێشییه له ئه‌ستۆ بگرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.