دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مریكا هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی قاسم سولەیمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و هه‌ردوو به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كه‌ی كردنه ئامانج و كوژران.
حه‌سه‌ن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە ئەمریكا دەكەنەوە.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن رۆحانی لە یەكەم كاردانەوەیدا بەرامبەر بە كوژرانی قاسم سولەیمانی رایگەیاند: كوشتنی قاسم سولەیمانی ئەوپەڕی بێتوانایی و لاوازی ئەمریكیەكان لە ناوچەكە دەردەخات و ئەو كارەشی بە پێشێلكردنی سەرجەم بنەما و رێسا مرۆیی و نێودەوڵەتیەكان ناوبرد.
هه‌روه‌ها رۆحانی راشیگەیاندووە، بێگومان ئێران و گەلانی تری ناوچەكە تۆڵەی ئەو كردەوەیە لە ئەمریكا دەكەنەوە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌یوان خه‌سره‌وی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سازده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.