وەزیری بەرگریی ئێران، لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: بە شێوەیەکی توند وەڵامی ئەم هێرشە دەدرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، هەواڵێکی لەبارەی کاردانەوەکانی حکوومەتی تاران بەرامبەر کوژرانی "قاسم سولەیمانی" بڵاوکردەوە.
لە هەواڵەکەدا روونکردنەوەیەکی نوسراوی ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران، خراوەتەڕوو کە نووسیویەتی: ئەم تاوانە دڕندانەیە بەڵگەیەکی روون و ئاشکرای پشتیوانی ئەمریکایە بۆ تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا.
هەروەها نووسیویەتی، بە توندی وەڵامی ئەم هێرشە دەدرێتەوە و تۆڵەی رژانی خوێنی بەناڕهوا لە ئەنجامدەرانی ئەم کارە دەکرێتەوە.
ئەم روونکردنەوەیەی حاتەمی دوای ئەوە هات کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگهیاند: هەریەک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس و ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە ئۆپەڕاسیۆنێکی هێزهكانی ئهمهریكا له نزیك فڕۆکەخانەی بەغدا كراونهته ئامانج و كوژراون.
هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی سولەیمانی لە ئۆپەڕاسیۆنێکی ئەمریکادا پشتڕاست کردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.