له راگه‌یه‌ندراوێكدا نانسی پلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كۆنگرێس، هاوكات سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس رایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا له داهاتووودا وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئیداره‌ی تره‌مپ مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له دژی ئێران نیه و هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووشی بێ راوێژكردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس ئه‌نجام دراوه.
لای خۆشییه‌وه بێرنی سه‌ندێرز كاندیدای سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان له تویتێكدا فه‌رمانی هێرشی تره‌مپی بۆ لێدانی قاسم سوله‌یمانی به هۆكارێك بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌نگێكی كاره‌ساتبار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زانی .
له‌لایه‌كی دیكه جۆ بایدن ركابه‌ری سه‌ره‌كی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، له تویتێكدا جه‌ختی كرده‌وه كه قاسم سوله‌یمانی له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ی بیانی تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه و راشیگه‌یاند: بێگومان ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دژكرده‌وه‌ی ئێران به‌دوای خۆی دادێنێت و ده‌توانێت ئه‌مه‌ریكا په‌لكێشی جه‌نگێكی ئاڵۆزی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
لای خۆشییه‌وه لیندزی گراهام سه‌رۆكی كۆماری خوازه‌كان له كۆنگرێس وێرای ده‌ربڕینی دڵخۆشی خۆی بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی رایگه‌یاند: گورزێكی گه‌وره له حكوومه‌تی ئێران درا كه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له رشتنی خوێنی ئه‌مریكیه‌كان.
هاوكات گراهام، قاسم سوله‌یمانی به یه‌ك له بێ به‌زه‌یی ترین و شه‌ڕانگێزترین ئه‌ندامانی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوبرد كه ده‌ستی به خوێنی ئه‌مریكییه‌كان سوور بوو.
هه‌روه‌ها گراهام هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكای به كاردانهوةیهكی بوێر و چاونه‌ترسانه له دژی داگیركارییه‌كانی ئێران زانی و ده‌ستخۆشی لێ‌كرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.