به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیوم، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند: كوژرانى جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانى هه‌نگاوێكى سه‌ركێشانه‌یه و له‌وانه‌یه ببێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى گرژییه‌كان له ته‌واوى ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: قاسم سوله‌یمانى به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تى دۆسیه‌ى به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانهكانى ئێران كردووه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه گوتیشی، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى گه‌لى ئێران ده‌كه‌ین.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به ئاڕاسته‌كردنى مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.