Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 13:54

موقته‌دا سه‌در ھێزەکانی خۆی خسته‌ حاڵه‌تی ئامادەباشییه‌وه‌

بە ئامانجگرتنی (سولەیمانی) بە ئامانجگرتنی گیانی جیھاد، ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشە
موقته‌دا سه‌در
کوردستان TV
100%

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئیران له‌ لایه‌ن سوپای ئاسمانی سوپای ئەمریکاوه، ‌موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فەرمانی بە سوپای مەھدی و کەتیبەی یوم ئەلموعودی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی کرد کە لە ئامادەباشی دابن. 

سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرەخۆشی ئاراستەی ئێران کرد و رایگەیاند: بەھۆی شەھیدبوونی موجاھید قاسم سولەیمانی و یاوەرانی، سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم مەرجەعە ئاینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و حکوومەتەکەی و گەلەکەی دەکەم. 

گوتیشی: بە ئامانجگرتنی (سولەیمانی)، بە ئامانجگرتنی گیانی جیھاد، ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشە، بەڵام ئەم دۆخە پێداگری و بەرەنگاربوونەوەی ئێمە ناوەستێنێ. 

سەدر جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە عێراق و ناوچەکە لە مەترسییەکان بەدوور بگیرێن و بانگھێشتی عێراقییەکانیشی کرد کە ھێمن و بە عەقلمەندی مامەڵە بکەن. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.