دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کوژرانی هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی راگەیاند و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە له ئێستادا فه‌ره‌نسا داوای هێور بوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌كات.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له تاران داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد خۆیان له چونه شوێنه گشتییه‌كان به دوور بگرن.
ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی له‌سه‌ر زاری ئیمیلی دی مونچالین جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا له لێدوانێكی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه روویدا، ئه‌و رووداوه بوو كه ئێمه لێی ده‌ترساین روو بدات.
راشیگه‌یاند: له ئێستادا پێویسته كاری له‌پێشینه ئه‌وه بێت كه سه‌قامگیری بگه‌رێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هاوكات گینگ شوانگ گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە پەکین رایگەیاند: وڵاتەکەی بەکارهێنانی هێز لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رەتدەکاتەوە و داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە پابەندی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بن و رێزگر لە رێسا سەرەکییەکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بگرن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزبوونێكی مه‌ترسیدار به خۆیه‌وه ده‌بینێت، هیواخوازین كه دانایی و ژیری زاڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی به‌رفراوان روونه‌دات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.