عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە فەرمانێکدا ئیسماعیل قائانی وەک بەرپرسی سوپای قودس راسپارد و بەو جۆرە قائانی دەبێتە جێگرەوەی قاسم سولەیمانی.
خامنەیی لەو فەرمانەدا گوتوویەتی، بەرنامە و پلانی هێزی سوپای قودس هەمان ئەو بەرنامەیە دەبێت کە قاسم سولەیمانی جێبەجێی دەکرد.
لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەو فەرماندە سەربازییە لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بووە و ساڵانێکی زۆرە لەتەنیشت سولەیمانیدا لە سوپای قودسدا کاردەکات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3-1-2020 هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا و له ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.