دوای ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هێڕشێكی فڕۆكهجهنگیهكانی ئه‌مریكادا له به‌غدا كوژران، ئه‌سیل نوجه‌یفی كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووه كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له پێناو شۆڕشی ئێرانی بوونه هیچ پهیوهندیيهكیان به قهزیهیی عێراقه‌وه نیيه.
نوجه‌یفی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، سوله‌یمانی و موهه‌ندیس قوربانی شۆڕشی ئێرانن هیچ پهیوهندیيهكیان به دۆزی عێراقه‌وه نیيه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه كوژرانی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له كاریگه‌ری بنلادن و به‌غدادی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.