سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له‌باره‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای كرد هەوڵەکان بۆ ده‌ركردنی هێزە بیانییەکان یەک بخرێن.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: به‌و په‌ڕی خه‌مبارییه‌وه پرسه‌ی موجاهیدی گه‌وره ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك له موجاهیدانی حه‌شد به ده‌ستی كورت و سته‌مكاری دوژمنكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راده‌گه‌یه‌نین، كه له كاتی پێشوازیكردنی له سه‌ركرده‌ی گه‌وره حاجی قاسم سوله‌یمانی شه‌هید بوون.
دەشڵێت: "ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه قێزه‌ونه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه ده‌كه‌ین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و كرده‌وه‌یه ته‌نیا ئیراده و وره و خۆڕاگریمان و سووربوونمان له‌سه‌ر رێگه‌ی جیهاد و قوربانیدان زیاتر ده‌كات.
هاوكات هادی عامری، داوای له په‌رله‌مانتارانی عێراق كردووه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هەروەها داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شد كردووه، بۆ پاراستنی عێراق له خراپه‌كاران له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.