شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق له جۆری ئێف شانزه چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له سنووری كه‌ركووك بۆردوومانكرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان و به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ورد، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق هێڕشیان كردۆته سه‌ر سێ حه‌شارگه‌ی داعش له ناوچه‌ی زابی بچووكی سنووری پارێزگای كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ژماره‌ی كوژراوان نه‌كردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.