رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لە بەرامبەر کوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هەرەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات.
قەیس خەزعەلی، رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌یامێكدا رایگه‌یاند" له به‌رامبه‌ر خوێنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕدرێته‌وه و بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی پێده‌هێنرێت.
رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داواشی له چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌ی كرد، له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن.
بەره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرانه ئامانج و كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌سه‌ر فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.