Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 15:45

ڤیدیۆیەکی تۆمارکراوی وەسیەتنامه‌ى "ئەبو مەهدی موهەندیس" بلاوکرایه‌وه‌

ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سوله‌یمانى له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ كوژران
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی دواى كوژرانى له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانى ئه‌مریكاوه‌، دەستەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڤیدیۆیەكی تۆماركراوی وەسیەتنامه‌ى "ئەبو مەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆكی حه‌شدى شه‌عبى بڵاوكردەوە، كە پێشتر تۆمارى كردووه‌.

"ئەبو مەهدی موهه‌ندیس" لە ڤیدیۆكەدا سڵاو بۆ كه‌سوكارو چه‌كداره‌ نزیكه‌كانى ئێران ده‌نێرێت و داوای بەردەوامی جیهاد لە میلیشیاكانی حەشدى شه‌عبی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو گه‌نده‌ڵی ى چاكسازی ده‌كات.

تێزانین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی "ئەبو مەهدی موهه‌ندیس" لەگەڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداراندا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بە بۆردوومانی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی كوژران.


ده‌قى ڤیدیۆیی وه‌سیه‌تنامه‌ى "ئەبو مەهدی موهه‌ندیس":-

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.