لە یەکەم لێدوانیدا لەدوای کوژرانی "قاسم سولەیمانی" لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ''ئێران لە هیچ شەڕێکدا براوە نەبووە و لە هیچ دانوستاندنێکیشدا نەدۆڕاوە".
تێزانین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی "ئەبو مەهدی موههندیس" لەگەڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداراندا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بە بۆردوومانی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی كوژران.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا گوتی" هێرشەکەی ئەمریکا پشتبەستوو بوو بە زانیاری هەواڵگری، کە ئاماژەی بەوە دەدا قاسم سولەیمانی پلانی دادەڕشت بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.