Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 17:49

هۆشیار زێبارى: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرگای دۆزەخ دەکرێتەوە

زێبارى: پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین
کوردستان TV
100%

هۆشیار زێبارى وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و  ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی هۆشداریدا لە سەرهەڵدانی وەرچەرخانێكی نوێ لەنێوان ئەمریكا و ئێران.

هۆشیار زێباری نوسیویەتی ڕایگەیاند" كوژرانى قاسم سلێمانى له‌ شه‌وى ڕابردوو، نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، دەستپێكێكى نوێیە له‌ گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.

زێباری هه‌روه‌ها دەڵێت" لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرگای دۆزەخ دەکرێتەوە، بۆیە پێویسته‌ هه‌مومان خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌ و ڕه‌فتار بكه‌ین.

تێزانین بەرەبەیانی ئه‌مرۆ هه‌ینى لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و 8 كەسی دیكە كوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.