سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه، ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاند، عێراق به مه‌ترسیدارترین قۆناغی مێژووی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، ئه‌یاد عه‌لاوی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی" پێشتر چه‌ند جارێك داوامان كرد، ئێستاش داوا ده‌كه‌ین كۆنگره‌یه‌كی هه‌رێمی ئه‌نجام بدرێت بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه و ده‌ربازكردنی عێراق له‌م قۆناغه مه‌ترسیداره.
داواشیكردووه، هه‌موو لایه‌ك به ژیری و داناییه‌وه ره‌فتار بكه‌ن و عێراق له مه‌ترسییه‌كان رزگار بكه‌ن و دووری بخه‌نه‌وه له شه‌ڕ.
تێزانین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.