دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران رایگه‌یاند" قاسم سوله‌یمانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسە لە کوژرانی ملیۆنان کەس و پلانی كوشتنی خه‌ڵكێكی زیاتریش هه‌بوو.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" رایده‌گه‌یه‌نێت، سولەیمانی بەشداری لە کوشتنی خۆپیشاندەرە ئێرانییەکاندا کردووە و دەبوایە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا سولەیمانی کوژرا بوایە.
تره‌مپ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوژران و بریندار بوونی هه‌زاران ئه‌مه‌ریكی به درێژایی ماوه‌یه‌كی زۆر و پلانی كوشتنی خه‌ڵكێكی زۆر زیاتریشی هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.