به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" ئه‌و 750 سه‌ربازه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا واشنتن ره‌وانه‌ی عیراقیان بكات، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ گه‌یشتنه به‌غدا.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندوه، كه به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و ژماره سه‌ربازه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پاراستنی زیاتری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له به‌غدا.
وتیشی" نزیكه‌ی 750 سه‌ربازی ئه‌مریكی گه‌یشتنه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ئامانجی پاراستنی له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، سه‌ربازه‌كان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هێزه مارێنزه ره‌وانه كراون ، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتنه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، بەڵام سەرچاوەیەک لە باڵیۆزخانەکە رایگەیاندوە کە هێشتا ئەو سەربازانە نەگەیشتوون.
تێزانین دره‌نگانێكی شەوی رابردوو قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی عیراق و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی، لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەی حەشد لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئەمریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى توندى به‌دواى خۆیدا هێناو به‌رپرسانی ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌مریكاش داوای له هاوڵاتیانی كردوه هه‌رچی زووه عیراق جێبهڵێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.