له ئه‌گه‌ری ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه‌كه، هێڵی ئاسمانی ئوردن گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا راگرت.
به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه، هێڵی ئاسمانی ئوردن بڕیاری دا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی هێڵی ئاسمانی ئوردن دوای ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عیراق له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كوژران، كه ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌ى زیاتر ئالۆز كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.