Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 15:45

ئەڵمانیا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌کات بە زووترین کات عێراق جێ بهێڵن

ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سوله‌یمانى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ كوژران
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە هاووڵاتیانی كرد بە هیچ شێوەیەك سەردانی عێراق نەكەن، ئەوانەی لە عێراقیشن بە زووترین كات وڵاتەكە بەجێ بێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بە پێشهاتە نوێیەكانی عێراق، داوای لە هاووڵاتیانی كردووە ئاگەداری خۆیان بن و گەشت بۆ عێراق نەكەن.

دوابەدوای كوژرانی ئەو فەرماندەیەی ئێران و عێراق، باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریكی كرد بە هیچ شێوەیەك لە عێراقدا نەمێننەوە، لە ڕێگەی وشكانی یان ئاسمانی بێت، پێویستە بە زووترین كات خاكی عێراق بە جێ بێڵن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بە بۆردوومانی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی كوژران.

 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.