دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراقییه‌كان نایانه‌وێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێن و ده‌شڵێت" پاوانخوازی ئێران هه‌رگیز كۆتاییه‌كه‌ی باش نابێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" بڵاویكرده‌وه" سه‌ره‌ڕای هه‌موو كاره‌كانمان بۆ عێراق، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مریكا ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار ده‌دات به‌حكومه‌تی عێراق.
ڕاشیگه‌یاند" گه‌لی عێراق نایانه‌وێت پاوانخوازی ئێرانیان به‌سه‌ره‌وه بێت و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه كۆنترۆڵ بكرێن، به‌ڵام له‌كۆتاییشدا ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی خۆیانه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو" له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا، ئێران تا ده‌هات زیاتر‌و زیاتر هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پاند، گه‌لی عێراقیش هیچ كات به‌وه دڵخۆش نه‌بوون و پاوانخوازی ئێرانیش هه‌رگیز كۆتاییه‌كه‌ی باش نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.