ئیواره‌ى ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌لی خامنه‌ئی رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌مریكا به‌رپرسه له ده‌رئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا بووه له ڕۆژئاوایی ئاسیا‌و له‌كاتی دیاریكراوی خۆشی‌دا به‌توندی تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران راشیگه‌یاند" ژماره‌یه‌ك بڕیاری پێویستیان تایبه‌ت به ڕه‌وشه‌كه ده‌ركردوه، ئه‌وانه‌شی دڵیان به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریه خۆشكردوه، ده‌بێت زۆر باش بزانن كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی كوێرانه‌و ترسنۆكانه‌ن و ئیراده‌ی ئێران له درێژه‌پێدان و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه سیاسه‌تی به‌رگری ئێران به‌هێزتر ده‌بێت.
تێزانین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.