ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشكرایكرد، سبه‌ی شه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی داخراو، تایبه‌ت به بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ساز ده‌كات.
تێزانین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.